ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق؛ ئەلینا لە ساڵی 1955 لەدایکبووە و لە مانگی شەشی 2022ـی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دیاریکراوە و تائێستاش لە ئەرکەکەی بەردەوامە
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن 97% بووە و بڕیارە سبەی یەکشەممەش دەنگدانی گشتیی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچێت.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، " داوای لەسەرجەم پارتە سیاسییەکانی کوردستان و هێزە ئەمنیەکان دەکەم، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێز لە ڕۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و رێکخراوە مەدەنییەکان بگرن".
زانیاریی زیاتر: ڕۆمانۆوسکی داوایکرد هەموو لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لە "توندوتیژیی و تۆقاندنی خەڵکی".
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، 19 پێشێلکاریی تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە شاری هەڵەبجە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
فرۆشگایەکی مێژوویی مۆسیقا لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کاندیدە ژن و پیاوانەی کە زۆرترین دەنگیان لە بازنەکان بەدەستهێناوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كاندیدە دەرچووانەی ناچنە پەرلەمان