دوایین زانیارییەکان لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە

شەیری بکە لە:
دوایین زانیارییەکان لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین راپۆرتی خۆی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و لە دەنگدانەکەدا 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان ، لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 97% بووە، هەولێر: 97%، سلێمانی: 97%، دهۆک: 98% و هەڵەبجە: 96%. 


 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: "بۆ دەنگدانی تایبەت، 165 بنکە و 749 وێستگەی دەنگدان هەبوون، هاوکات 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە".


 
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی دەنگدەرانی تایبەتدا، 203 هەزار 773 نێر و چوار هەزار و 748 مێ بوون، هاوکات 189 هەزار و 857 دەنگدەری خوێندەوار و 18 هەزار و 664 دەنگدەری نەخوێندەوار هەبووە، هاوکات ژمارەی حاڵەتەکانی وەرنەگرتنی پەنجەمۆر 2901 حاڵەت بوون.


 
ئەمەش بزانە: پرۆسەی دەنگدان بە چاودێریی هەزار و 926 چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان، هاوکات سێ هەزار و 750 نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و حەوت پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ