بایدن و ماکرۆن و ستارمەر داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەن

شەیری بکە لە:
بایدن و ماکرۆن و ستارمەر داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەن

هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەۆرکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و جۆیایدن سەرۆکی ئەمریکا و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

دوای دیداری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکات.

 

چی ڕوودەدات: دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکان لە بەرلین، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پێویستە شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دوای کۆبوونەوەکە حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەرسێ لایەنی ئەمریکی و فەرەنسی و بەریتانی جەختیان لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی بارمەتەکانی ئیسرائیل کردووە، هاوکات لەگەڵ گەیاندی هاوکاری مرۆیی بە هاووڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە.

 
 
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە لەلایەن بزوتنەوەی حەماس کوژرانی پشتڕاست کراوەتەوە، ئێستا لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پێوستە شەڕ ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: