ئیسرائیل داوای سیستەمێکی دیکەی دژە مووشەکیی لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل داوای سیستەمێکی دیکەی دژە مووشەکیی لە ئەمریکا دەکات

سیستەمی دژە مووشەکیی لە جۆری تاد (THAAD)

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە سیستەمێکی دیکە دژە مووشەکیی لە جۆری تاد (THAAD) لەو وڵاتە جێگیر بکات، ئەمەش بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو کە لە ئێرانەوە بکرێتە سەری.

 

بابەتە ستراتیژییەکان: پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە سیستەمێکی دژە موووشەکیی 'تاد' لەگەڵ 100 سەرباز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات. ئێستا ئیسرائیل داوای سیستەمێکی دیکەشی کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاد سیستەمێکی دژە مووشەکیی ئەمریکییە کە لە سیستەمی پاتریۆت پێشکەوتووترە. سیستەمەکە بەجۆرێکە توانای هەیە مەودای  150 تا 200 کیلۆمەتر کۆنترۆڵی ئاسمانی چواردەوری بکات و توانای خستنەخوارەوەی هەر مووشەکێکی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: