بە دەیان کەسی سەر بە گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە دروشمی جۆراوجۆر هێرشیان کردە سەر نووسینگەی کەناڵی MBC
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو بە دەیان کەس لە لایەنگرانی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە بەرزکردنەوەی ئاڵای گرووپەکانی حەشدی شەعبی و وێنەی سەرکردە کوژراوەکانیان، پەلاماری نووسینگەی کەناڵی MBC یان لە شاری بەغدا دا و ئاگریان تێبەردا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: درەنگانی شەوی ڕابردوو بە دەیان کەسی سەر بە گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بە دروشمی جۆراوجۆر هێرشیان کردە سەر نووسینگەی کەناڵی MBC سعودی لە گەڕەکی جامیعەی بەغدای پایتەخت، دوای تێکشکاندنی کەلوپەلەکانی نێوی بەشێکی نووسینگەکەشیان سووتاند.
هۆکارە زانراوەکان: دوا پەخشکردنی ڕاپۆرتێک لە کەناڵەکە لەسەر سەرکردەکانی حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی حەماس، کە وەک دوو گرووپی "تیرۆریستی" ناویان براوە، ناڕەزایەتی لایەنگرانی ئەو گرووپانەی لە عێراق لێکەوتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە جاری یەکەم نییە هێرش دەکرێتە سەر نووسینگەی ئەو کەناڵە لە بەغدا، ساڵی 2020، دهیان كهس لەلایەنگرانی عەسائب ئەهل حەق بەبیانویی سووکایەتیکردن بە مەهدی موهەندیس هێرشیان کردە نووسینگەی کەناڵی MBC لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ستایشی ئەمریکا دەکات لە شکستپێهێنانی داعش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕەنگە سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان پەسند بکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر