نوێترین ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت

شەیری بکە لە:
نوێترین ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت

ئاڤا نیوز


ئاڤا نیوز ئەنجامی بەرایی نزیکەی 80%ی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتی دەستکەوتووە، پارتی بە بەدەستهێنانی 65 هەزار دەنگ یەکەمە و یەکێتی دووەمە.

 

وێنە گەورەکە: لە هەرچوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 215 هەزار و 960 کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەبوو، بەگشتی ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 97% بووە، هەولێر: 97%، سلێمانی: 97%، دهۆک: 98% و هەڵەبجە: 96%. بە کۆی گشتی 208 هەزار 521 دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا کردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز ئەنجامی 80%ی دەنگەکانی دەستکەوتووە و بەشێکی دەنگەکان لەم ڕێژەیە بەمشێوەیە:


پارتی: 65 هەزار دەنگ

یەکێتی: 39 هەزار و 823 دەنگ

نەوەی نوێ: 9 هەزار و 22 دەنگ

یەکگرتوو: دوو هەزار و 348 دەنگ

گۆڕان: 405 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێست: دوو هەزار و 37 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری: هەزار و 979 دەنگ

بەرەی گەل: هەزار و 869 دەنگ

پووچەڵ: زیاتر لە 30 هەزار دەنگ

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: