عێراق ژمارەیەکی زۆر سواڵکەری وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی دەردەکات

شەیری بکە لە:
عێراق ژمارەیەکی زۆر سواڵکەری وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی دەردەکات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق. وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراقی

ئاڤا نیوز

 

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک سواڵکەری وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە؛ زۆرینەی ئەو کەسانەشی لە کووچە و کۆڵانی شارەکانی عێراق سواڵ دەکەن، مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن. 

 

لێدوانی فەرمی: نەجم عیقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: "دیاردەی سواڵکردن بووەتە سەرچاوەی داهاتی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان، هەندێک کەس بووەتە پیشەیان و ناتوانن وازی لێبهێنن". 

گوتیشی: "بەڵگەنامەمان بە ژمارەیەک کەس پڕکردووەتەوە کە جارێکی دیکە نەیەنەوە سەرشەقام و سواڵ نەکەن، بەڵام دووبارەیان کردووەتەوە و نەیانتوانیوە وازی لێبهێنن".

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ هاتنی وەرزی سەردانیکردنی مەزارگە ئاینییەکانی عێراق، ژمارەیەکی زۆر سواڵکەری سووری، پاکستانی و هیندی، هاتوونەتە ئەو وڵاتە و لەسەر شەقامەکان دەستیان بە سواڵ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان