ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین و واست

شەیری بکە لە:
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەدین  و واست

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار و واست، بەربژێرەکانی بزووتنەوەی بابیلوون بەسەرۆکایەتیی ڕەیان کلدانی زۆرترین دەنگیان هێناوە و یەکێتی دووەمە.

وێنە گەورەکە: بۆ هەرچوار بازنەی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای بەغدا دوو هەزار و 847 کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕێژەی بەشداریکردنیش  74% بووە و دوو هەزار و 128 کەس دەنگیان داوە.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەو داتایانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتوون، ئەنجامی بەشێکی دەنگەکان بەمشێوەیە:


یەکێتی: 322 دەنگ

پارتی: 301 دەنگ

نەوەی نوێ: 33 دەنگ

هەڵوێست: 11 دەنگ

بەرەی گەل: 36 دەنگ

ڕامسی حیکمەت، بەربژێری بابلیوون: 167 دەنگ

دانا ئامانج، بەربژێری بابلیوون: 857 دەنگ

یەکگرتوو: 8 دەنگ

کۆمەڵ: 14 دەنگ


ژمارەیەک لیست و کاندید تەنها یەک دەنگیان هێناوە.

 

پارێزگای ئەنبار


لە تەواوی پارێزگای ئەنبار 196 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، تەنیا 16 کەس بەشدارییان کردووە و ئەنجامی دەنگەکان بەمشێوەیە:

یەکێتی:3 دەنگ

پووچەڵ: 3 دەنگ

ڕامسی حیکمەت، بەربژێری بابلیوون: 1 دەنگ

پارتی: 4 دەنگ

یەکگرتوو: 3 دەنگ

نەوەی نوێ: 1 دەنگ

سزگین موسڵح، کاندیدی بەرەی تورکمانی: 1 دەنگ

 

پارێزگای واست

لە پارێزگای واست بە کی گشتی 129 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنیا حەوت کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە و سەرجەمیان دەنگیان بە یەکێتی داوە.

 

پارێزگای نەینەوا

بە کۆی گشتی هەزار و 38 کەس مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەبوو، ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکان بەمشێوەیە:


پارتی: 79 دەنگ

یەکێتی: 23 دەنگ

نه‌وه‌ی نوێ: 7 دەنگ

به‌ره‌ی گه‌ل: 1 دەنگ

تورکمان: 1دەنگ

پووچەڵ : 11 دەنگ

 

شەرگات و سەڵاح دین

لە قەزای شەرگات و پارێزگای سەڵاحەدین  574 کەس مافی دەنگدانیان بەووە و 312 دەنگدەر دەنگیان داوە کە دەکاتە 54%.

پارتی: 154 دەنگ

حیزبەکانی دیکە: 58 دەنگ

پووچەڵ: 70 دەنگ

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: