کۆمیسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداریکردن 97% بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە کۆی گشتی ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت 97% بووە و لە کۆی 215 هەزار و 521 دەنگدەر، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە.

 

- لە دهۆك ڕێژەی بەشداریكردن 98%بووە .

- لە سلێمانی ڕێژەی بەشداریكردن 97% بووە.

- لە هەولێر ڕێژەی بەشداریكردن 97%بووە. 

- لە هەڵەبجە ڕێژەی بەشداریكردن 96% بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، هەموو ئەنجامی دەنگەکان لە ماوەی یەک کاتژمێر و 15خولەکدا بۆ بەغدا نێردراو.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: