ئێران: کوشتنی یەحیا سینوار ڕۆحی بەرەی مقاوەمە بەهێزتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
لەدوای کوشنی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کوشتنی ئەو سەرکردەیە ڕۆحی مقاوەمە بەهێز دەکات.
وێنە گەورەکە: کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیل، لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەمەودوا دۆخی شەڕی غەززە بگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "سینوار دەبێتە نموونەیەک بۆ گەنجان و منداڵان کە بەردەوام دەبن لە ڕێگای ئازادی فەڵەستین، تا ئەو کاتەی داگیرکاری و دەستدرێژی بەردەوام بێت، مقاوەمە بەردەوام دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێران لە عێراق، سووریا، لوبنان، فەڵەستین و یەمەن بە بەرەی مقاوەمە دژی ئیسرائیل دەناسرێن، ماوەیەکیشە ئیسرائیل دەستی بە هێرشکردنە سەر سەرکردەکانیان کردووە، دیارترین ئەو سەرکردانەی پێش سینوار کوژران، ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵڵا بوون.
باکگراوند: دوێنێ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار ڕاگەیێنراو و ئەمڕۆش لەلایەن حەماس پشتڕاست کرایەوە. سینوار ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج و تەرمەکەی لە دەستی ئیسرائیل دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکگرتوو: واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی بازنەی هەڵەبجە ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: چیتر حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس کوژرانی سینواری پشتڕاست کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی سینواری پشتڕاست کردەوە