کۆمیسیۆن: نابێت جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی 5% زیاتر بێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: نابێت جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی 5% زیاتر بێت

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باس لەوە دەکات نابێت جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی %5 زیاتر بێت.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 کاتژمێرە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70%ی دەنگدەران دەنگیان داوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە ئامێرەکان دەوەستن و پڕۆسەی ژماردنی دەستی دەستپێدەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 06:00ی ئێوارە ئامێرەکانی دەنگدان دەوەستن ڕەچەتەی دەنگەکان بە لایەنە سیاسییەکان دەدرێت، دواتر ژماردنی دەستی دەنگەکان دەستپێدەکات، ئینجا سندووقەکان بۆ کۆگاکان و ئەنجامەکان بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەگەر جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی %5 زیاتر بێت، سندووقەکە دەگەڕێتەوە ئۆفیسی کۆمیسیۆن ئەنجامی ئەلیکترۆنی ڕەتدەکرێتەوە و ژماردنی دەستی بۆ دەکرێتەوە."

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن لە هەر ناوەندێک %5 ـی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە دەتوانن بەبێ پەنجە مۆر دەنگ بدەن، سەرووی ئەو ڕێژەیە ئامێرەکە وەریناگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: