نەتانیاهۆ: چیتر حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: چیتر حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای ساڵێک لە هەڵگیرسانی شەڕی غەززە و کوژرانی یەحیا سینوار، بەهێزترین سەرکردەی سەربازی حەماس، دەڵێت شەڕ کۆتایی نەهاتووە، بەڵام دەستپێکی کۆتاییە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، کوژرانی یەحیا سینوار لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل، "مانای کۆتایی شەڕی غەززە نییە، بەڵکو سەرەتای کۆتایییە''. جەختیشی کردەوە چیدیکە حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات.

لەلایەکی دیکەوە: جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە  نەتانیاهۆ کرد بەبۆنەی کوژرانی یەحیا سینوار و پێیگوت: ''خوێنی زۆری لەسەر دەست ڕژا''. 

باکگراوند: یەحیا سینواری تەمەن 61 ساڵ، لە ساڵی 2017ـەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەکە بوو، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، شوێنی ئەوی گرتەوە. دوێنێ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی ڕاگەیێنراو و ئەمڕۆش لەلایەن حەماس پشتڕاست کرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: