بایدن داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
بایدن داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە ئیسرائیل دەکات

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و نەتانیاهۆ، وێنە: economist

ئاڤا نیوز 

 

دوا بە دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی یەحیا سینوار لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە  نەتانیاهۆ کرد بەبۆنەی کوژرانی یەحیا سینوار و ڕایگەیاند: ئەو ''خوێنی زۆری لەسەر دەست بوو'' کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنین.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: '' ئەم ساتە وەختە بەکاربهێنن بۆ هێنانەوەی بارمەتەکان، هاوکات نەهێڵێن جارێکی دیکە حەماس کۆنترۆڵی غەززە بکات''. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی بایدن، هیواخوازە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی لە 20-1-2025، ئاگربەست بۆ غەززە ئەنجام بدرێت و بارمەتەکان ئازاد بکرێن

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ