ئۆکراینا تەرمی 501 سەربازی دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا تەرمی 501 سەربازی دەگەڕێنێتەوە

دیمەنێک لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی سەربازێکی ئۆکراینی، سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز

ئۆکراینا ڕایگەیاند، تەرمی 501 سەربازی گەڕاندووەتەوە کە لە بەرە جیاوازەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا کوژرابوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕێکخراوی هاوئاهەنگیی بارەگاکانی چارەسەری دیلەکانی شەڕ، 382 لە سەربازەکان لە بەرەی ئاڤدیڤکا کوژراون، 56 لە بەرەی باخموت، 45 لە بەرەی مارینکا و ئەوانی دیکەش لە ڤوهلێدار و زاپۆریژا و لوهانست بوون.

زانیاریی زیاتر: تەرمی سەربازە کوژراوەکان دوای ناسینەوەیان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە و دەنێژرێن. 

 

باکگراوند: لە سەرەتای ساڵی 2022 کە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هەڵگیرساوە، بە گوتەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی 31 هەزار سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: