عەلی حەمەساڵح ، سەرۆکی لیستی هەڵویست لە پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیستی هەڵوێست ڕایدەگەیێنێت، فشارێکی زۆریان لەسەرە و بە هێزە ئەمنییەکان وتراوە "وێنەی دەنگەکانتان نەگرن فەسڵ دەكرێن".
وێنە گەورەكە: پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم بازنەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، بەشێك لە لایەنەكان گلەی دەكەن و دەڵێن، زانیارییان هەیە لەلایەن چەند لایەنێكەوە فشار لە هێزە ئەمنییەکان دەكرێت تاوەکو وێنەی دەنگەكانیان بگرن و مۆبایل و كامێرەش دەبرێتە ژوورەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیستی هەڵوێستی نیشتیمانیی لە بازنەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:” فشارێکی زۆرمان لەسەرە، بە هێزە ئەمنییەكانیشان وتووە، ئەگەر ڕەسمی دەنگەكەت نەگریت كە هاتیتە دەرەوە فەسڵ كراویت و ناگەڕێیتەوە سەر كارەكەت”.
زانیاریی زیاتر: عەلی حەمەساڵح لەبارەی ڕفاندنی کاندیدێکیان بەناوی عەزیز بلکیانی، لە بازنەی سلێمانی گوتی :” كاندیدێكمان لە پێنجوێن ڕفێنراوە و لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و هیواخوازن دۆخەكە باشتر بێت".
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا کە 11 پارێزگا لە سەرتاسەری عێراق لەخۆدەگرێت، لە پارێزگای دهۆک بەڕێژەی 77% زۆرترین و پارێزگای واست 3% کەمترینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: چیتر حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
بایدن داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 70%
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی دەنگدانی تایبەت دەستخۆشی لە حکومەت دەکات