بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

باڵەخانەی کۆمپانیای نەوتی باکوور - کەرکووک

ئاڤا نیوز

دوای زیاتر لە چوار ساڵ مانەوە لە پۆستەکەی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرا.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەفەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق، بورکان حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەکارەکەی لادرا.

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەهۆکاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا لە پۆستەکەی، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری تەکنیکی و کارگێڕی تایبەت بە کۆمپانیای نەوتی باکوور لەپشت فەرمانەکەی وەزارەتەوەیە و تاوەکو بەرێوەبەرێکی گشتی دیکەی بۆ دەستنیشان دەکرێت، کۆمپانیاکە لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرە لە کارلابراوەکەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

ئەمەش بزانە: کۆمپانیای نەوتی باکوور لەساڵی 1929 دامەزراوە و بارەگای سەرەکی دەکەوێتە پارێزگای کەرکووکەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ