یەکێتی زەوییە زێدەڕۆکانی سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
زەوی زیادەڕۆ و لۆگۆی یەکێتی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەدان دۆنم زەوی تەجاوز کە موڵکی حکومەتن دراونەتە لایەنگرانی حیزبەکە بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بکەن، تاوەکو ڕۆژی دەنگدانی گشتیش دەرفەتی دروستکردنی خانوویان هەیە لەسەر ئەو زەوییانە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 17 ڕۆژە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەدان دۆنم زەوی کە تاپۆیان نییە و موڵکی شارەوانی سلێمانین، ڕێگە بەو کەسانە دراوە کە زیادەڕۆیان کردووە و هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی خاوەندارێتی زەوییەکانیان نییە، تاوەکو 20-10-2024 کە خانووی لەسەر دروست بکەن.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئەو زەوییانە لە کۆنەوە بە شێوازی هەڕەمەکی لە نێوان هاووڵاتیاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە کە لە بنەڕەتدا موڵکی شارەوانین، زیاتر لە 10 ساڵە نەهێڵراوە هیچ کارێکی لەسەر بکرێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن یەکێتییەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەو بڕیارەی سەرۆکی یەکێتی نرخی کەرستەی خانووبەرە دوو ئەوەندە بەرزبووەتەوە. خاوەن نووسینگەیەکی فرۆشتنی خانووبەرە لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "تەنیا لە سنووری مێرگەپان 500 دۆنم زەوی و لە سەنتەری شاری سلێمانی سەدان دۆنم زەوی دیکە هەیە، کە ئێستا هاووڵاتیان بە تەجاوز خانووی لەسەر دەکەن، ڕۆژانە ئاسایشی سلێمانی بۆ چاوبەستنی خەڵک بەسەر ئەو زەویانەدا دەگەڕێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی تەجاوز دەستگیرنەکراوە."
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی یەکێتی ئەو ڕێگەپێدانە تاوەکو 20-10-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی بەردەوام دەبێت، هەر کەسێک دوای ئەو وادەیە خانوو دروست بکات بە شۆفڵ دەڕووخێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای سلێمانی
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگدەر و کاندیدەکان لە پارێزگای هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای سلێمانی
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگدەر و کاندیدەکان لە پارێزگای هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای هەڵەبجە