کۆمیسیۆن وادەی ڕاگەیاندی ئەنجامی بەرایی دەنگدان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن وادەی ڕاگەیاندی ئەنجامی بەرایی دەنگدان ئاشکرا دەکات

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای 24 کاتژمێر لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ڕادەگەیێنرێت.

وێنە گەورەكە: ڕۆژی هەینی 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و 20-10-2024 دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت، کۆمیسیۆن لە ئێستاوە دڵنیایی داوە هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و هیچ گرفتێک نییە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای 24 کاتژمێر ڕادەگەیێنرێت و ئەو دەرئەنجامانە شایستەی تانەلێدان نین، دواتریش کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، ئەو کاتە لایەنەکان ئەگەر ناڕەزاییان هەبوو دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن.

زانیاریی زیاتر: دوای یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنێت، دەرئەنجامەی کۆتایی لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆن و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: