کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی محەممەد جاف، برای هاوکار جاف
ئاڤا نیوز
محەممەد جاف، برای هاوكار جاف، باسی بكوژی براكەی دەكات و دەڵێت: "بە فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی و بافڵ تاڵەبانی براكەم شەهید كراوە".
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەكەوێت، لوئەی ڕەزا كە ئەفسەرێكی دژەتیرۆری یەكێتییە دان بە کوشتنی هاوكار جافدا دەنێت و دەڵێت: "ئەگەر ئەو شەهیدەی ئێوە دەیڵێن پەیوەندیی بە وەهاب هەڵەبجەیی و بافڵ تاڵەبانییەوە هەبێت ئەوا هیچ پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە، ئەوە منم، من هەر كەسێكم كوشتبێت دە جار زیندوو بێتەوە، هەر دەیكوژمەوە".
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاف، برای هاوكار جاف لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوێنێ ڤیدیۆیەك بڵاوبووەوە كە كەسێك بە ناوی لوئەی ڕەزا باس لە شەهیدكردنی هاوكار جاف دەكات و كردەوەكەی خستووەتە ئەستۆی خۆی، ئەمە لەكاتێكدایە دوو ساڵە ئەو تیرۆریستە دەڵێ ئێمە نین، داوامان لە داواكاری گشتی و دادگاكانی كوردستان و عێراق ئەوەیە كە بەزووترین كات بدرێتە دادگا".
لەلایەكی دیكەوە: محەممەد جاف ئاماژەی بە ئەوەش دا، ئەمڕۆ بە گوشاری بەرپرسانی دەباشان لوئەی ڕەزا قسەی خۆی گۆڕیوە و پاشەگەز بووەتەوە، گوتیشی: "هەموو كاردانەوەیەكمان پێدەكرێت و ڕێگەمان زۆرە، بەڵام دەمانەوێت لە دادگا كارەكە بكرێت، لە دادگاكانی ئەمریكاش داوامان تۆمار كردووە و سەرجەم بەڵگەكان دەخەینەڕوو و دەبێت بگەین بە مافی خۆمان".
براكەی هاوكار جاف جەختی كردەوە: "كردەوە تیرۆریستییەكە بە فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی و بافڵ تاڵەبانی کراوە".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی دوو مانگ بۆ بەغدا دەنێرێت
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
دەنگنوسان یەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکانە
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەغدا کێشەی نوێ بۆ ناردن و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بایۆمەتری دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی تەحریر شام لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ هەسەدە و پەکەکە دەنێرێت