کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی: بەشێکی سەرکردەکانی یەکێتی پەیوەندییان پێوە کردووین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکات، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و خەڵکی نزیک لەو حیزبە پەیوەندییان پێوە کردوون.

 

وێنە گەورەکە: لاهوور شێخ جەنگی چەندجارێک خواستی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و پێکهێنانی بەرەیەکی فراوان دەربڕیوە؛ سێ ڕۆژ پێش ئێستاش لە پەیامێکی نوێدا  ڕایگەیاند، تاکە ڕێگای گۆڕانکاری سندووقی دەنگدانە و داوای لە خەڵك کرد بەشداریی کارایان هەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: هەرێم شێرە، کەسی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەشێکی سەرکردەکانی یەکێتی و خەڵکی نزیک لەو حیزبە، ئامادەیی خۆیان بۆ هاتنە نێو بەرەی ئێمە ڕاگەیاندووە و لە کاتی دیاریکراودا ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت".

زانیاریی تایبەت: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لاهوور شێخ جەنگی بۆ شوێنی مانەوەی خۆی و بارەگای حیزبەکەی، خانووێکی گەورەی لە هەولێر - کەرکووک کڕیوە و لەوێوە سەرپەرشتی بازنەکانی هەولێر و دهۆک دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: