سەرچاوەیەکی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرچاوەیەکی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات

دوو فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل پلان دادەنێت مانگی 11ی ئەمساڵ وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: یەکی ئەم مانگە ئێران لە تۆڵەی کوشتنی حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بە زیاتر لە 200 مووشەکی دوورمەودا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لەو کاتەوە ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات، تاوەکو ئێستاش ئەم بابەتە دانەخراوە و کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران مشتومڕی لەسەرە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی، سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی 11 دا ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، پلان و کاتی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل پەیوەندی بە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە نییە کە بڕیارە 5-11 بکرێت. 

کاریگەری و لێکەوتەکان: پرسی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیل نیگەرانی لای وڵاتان دروست کردووە، پێشبینی دەکەن شەڕی غەززە کە ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە، زیاتر پەرەبسەنێت و شەڕێکی ناوچەیی فراوانی لێبکەوێتەوە، چونکە ئێران چەندجارێک هۆشداری داوە لەگەڵ هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەڵامێکی تووندی دەبێت. 

ئەمەش بزانە: پێشتر ئاشكرا کرابوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتووە لە پێگە نەوتی و ئەتۆمییەکانی ئێران نادات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ