ئیسرائیل لە سووریا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان

شەیری بکە لە:
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری لازقیە

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری لازقیە

ئاڤا نیوز 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر شاری لازقیە و بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرپەرچی چەند هێرشێکی داوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بۆ لێدان لە ژێرخانی حیزبوڵڵای لوبنان هاوشان لەگەڵ هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی ئەو حیزبە لە لوبنان، سوپای ئیسرائیل ناوە ناوە هێرش دەکاتە سەر سووریا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "سانا" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-10-2024 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شاری لازقیە و "بەرگریی ئاسمانیی سووریا لە لازقیە ڕووبەڕووی ئامانجی دوژمنکارانە بوونەتەوە".

 

لەلایەکی دیکە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بۆردوومانەکەی ئیسرائیل کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی لە لازقیە کردووەتە ئامانج، کۆگاکەش کەوتووەتە دەروازەی شارەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ