وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی داخستی دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردن بڕیاری دا

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی داخستی دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردن بڕیاری دا

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەینێت، لە ڕۆژانی ھەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە دەروازەكە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاتووچۆی گەشتیاریی و  جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان  ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو ڕۆژانی ئاسایی کراوە دەبێت.

  

زانیاریی زیاتر: بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

 

باکگراوند: بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر دوانزەی شەوی سێشەممە، 2024/10/15 كۆتایی هات و بڕیاریشە لە 2024/10/18 دەنگدانی تایبەت و لە 2024/10/20 دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

شەیری بکە لە: