نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی باکووری غەززە هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
بریندارانی هێرشی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەیەکی غەززە

بریندارانی هێرشی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەیەکی غەززە

ئاڤا نیوز 

 

بنکەی  نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لەبارەی بارودۆخی کارەساتباری باکووری کەرتی غەززە هۆشداری دەدات.

 

وێنە گەورەکە: بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووەتە هۆی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی گەورە و ئیسرائیل هێرشە سەربازییەکانی چڕتر کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە باکووری کەرتی غەززە تەنیا سێ  نەخۆشخانە کاردەکەن و ئەو نەخۆشخانانەش کێشەی کەمی سووتەمەنی،  پێداویستی و چارەسەری پزیشکیان هەیە.

 

ستیڤان دوجاریک گوتی: شەڕ و گرژییەکان لە باکووری غەززە توانای هاووڵاتیانی بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی لاواز کردووە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خۆراک و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕۆژانە زیاتر لە 110 هەزار ژەمی خۆراک بۆ هاووڵاتیان ئامادە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ