لافاو 10 ملیۆن منداڵی لە ئەفریقا لە خوێندن بێبەش کردووە

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک منداڵ لە کاتی خوێندنی وانەکانیان لە قوتابخانەیەکی ئەفریقا - AFP

ژمارەیەک منداڵ لە کاتی خوێندنی وانەکانیان لە قوتابخانەیەکی ئەفریقا - AFP

ئاڤا نیوز 

 

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان هۆشداری دا کە 10 ملیۆن منداڵ لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا بەهۆی لافاوێکی گەورە لە خوێندن بێبەش بوون.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوی گەورە قەیرانی کەرتی پەروەردەی لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا خراپتر کردووە و ملیۆنان منداڵی لە خوێندن بێبەش کردووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی یونسکۆ ڕایگەیاند: 10 ملیۆن منداڵ بەهۆی ئەم لافاوانەوە لە خوێندن بێبەشبوون ئەمە جگە لە 36 ملیۆن منداڵ کە بەهۆی جەنگ و هەژارییەوە لە خوێندن بێبەش کراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ی سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە و  سەدان هەزار کەس لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا ئاوارە بوون.

 

ئەمەش بزانە: لافاوی ئەفریقا زیانی زۆری لە ژێرخانی ئابووری و دانەوێلە داوە و دۆخی ئاسایشی خۆراکی خراپتر کردووە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی زیاتر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: