عەباس عێراقچی گەشتێک بۆ ئوردن، میسر و تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز 

 

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێک بۆ ئوردن، میسر و تورکیا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 16-10-2024 ئەیمەن سەفادی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئوردن لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە عەممان کۆدەبنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: عێراقچی لە چوارچێوەی درێژەی ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بە ئامانجی ڕاگرتنی جەنگ، سەردانی ئوردن، میسر و تورکیا دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە دیپلۆماسییەتی ئێران لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوامە.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: گەشتەکەی عێراقچی لە چوارچێوەی پەیوەندیی دیپلۆماسیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ و جینۆساید و تاوان دێت.

 

باکگراوند: گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دێت کە وەزیری دەرەوەی ئيران سوێندی خواردبوو وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ