مقاوەمەی عێراق بە "فڕۆکەی پێشکەوتوو" ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی عێراق بە "فڕۆکەی پێشکەوتوو" ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

هەڵدانی مووشەکک لەلایەن مقاوەمەی ئیسرائیلەوە

ئاڤا نیوز 

 

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت، شەوی ڕابردوو بە "فڕۆکەی پێشکەوتوو" پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکانی دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەیەک کە توانایەکی پێشکەوتووی هەبووە، چەند ئامانجێکی گرنگی ئیسرائیلیان لە ناوەڕاستی خاکی "داگیرکراوی" فەڵەستین کردووەتە ئامانج، جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکانی دژی ئیسرائیل دەکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکە جەخت لە هەوڵی چارەسەری دیبلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دووجار هێرشی کردووەتە سەر چەند پێگەیەک لەناو ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ