عێراق بەهۆی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بایکۆت دەکات

شەیری بکە لە:
شاندی پەرلەمانی عێراق هۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێهێشت

شاندی پەرلەمانی عێراق هۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێهێشت

ئاڤا نیوز 

 

لەکاتی پێشکەشکردنی وتاری ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتیی نێودەوڵەتی پەرلەمانەکان لە سویسرا، شاندی پەرلەمانی عێراق ناڕەزایی دەردەبڕن و هۆڵەکە جێدەهێڵن.

 

وێنە گەورەکە: عێراق دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نانێت و هیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسیش لەنێوان هەردوولادا نییە، بەگوێرەی یاسایەکیش کە ساڵی 2022 پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەکردووە.

 

چی ڕووی دا: شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بەوەکالەتی پەرلەمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتیی نێودەوڵەتی پەرلەمانەکان کرد کە لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی وتاری نوێنەری پەرلەمانی ئیسرائیل، شاندەکەی عێراق دەستیان بە ناڕەزایەتی و کێشان بەسەر مێزەکانی بەردەمییان کرد، دواتریش شاندی عێراق لە هۆڵی کۆبوونەوەکە هاتنەدەرەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە وتارەکەیدا کە بەر لە جێهێشتنی هۆڵی کۆبوونەوەکە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند: عێراق هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ تا ڕێگری لە فراوانبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ