دژی فشارەکانی حەشدی شەعبی سەندیکای پارێزەران ناڕەزایی دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
دژی فشارەکانی حەشدی شەعبی سەندیکای پارێزەران ناڕەزایی دەردەبڕێت

لۆگۆی حەشدی شەعبي، گرافیک ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

سەندیکای پارێزەرانی عێراق دەڵێت، بەشێک لە پارێزەران لەلایەن ئەندامانی حەشدی شەعبییەوە فشاریان دەخرێتەسەر و هەراسان دەکرێن، بۆیە داوای ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەشێک لە پارێزەرانی عێراق ئەندامانی سەر بەدەستەی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەکاتی ڕاییکردنی کارەکانیاندا لە دادگاکان، هەراسانیان دەکەن و فشار دەکەنەسەر تا لە دۆسییەکانیان بکشێننەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق کە ئاراستەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کراوە، ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی هەڵدەستن بە پشکنینی مۆبایل و هەراسانکردنی پارێزەران تا لە دۆسییەکانیان بکشێننەوە، ئەوەش پێچەوانەی ئەرکی پارێزەرایەتییە.


ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو کارانە بەخراپ لەسەر پێگەی حەشدی شەعبی دەشکێتەوە، بۆیە داوا دەکات دامەزراوەکە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر تا ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نابێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: