عێراق نرخی کڕینی چەکی نایاسایی بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق نرخی کڕینی چەکی نایاسایی بەرز دەکاتەوە

دیمەنی ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

لە چوارچێوەی ڕێککارەکانی حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت، لە یەکەم هەنگاویدا نرخی کڕینی چەک بەرز دەکاتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی چەکی بێ مۆڵەت لە عێراق لە نێوان حەوت بۆ 10 ملیۆن دانە دەخەمڵێندرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: میقداد میری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: حكومەت هەڵمەتێکی بۆ كڕینی چەكی مامناوەند لە هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاكان جگە لەهەرێمی کوردستان دەستپێكردووە.

 

زانیاری زیاتر: موسەوی ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت هەر پارچە چەکێک بەبڕی دوو ملیون تاوەکو چوار ملیۆن دینار دەکڕێت،  بەپێی چەند مەرجێکی تەکنیکی ، چەکی لەکارکەوتوش بە بڕی 500 هەزار دینار دەکڕێت، بەو مەرجەی سەرجەم پارچەکانی تەواوبێت.

 

ئەمەش بزانە: لەشوباتی ئەمساڵەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەڵمەتی کڕینی چەکی بێ مۆڵەتی دەستپێکرد، بەنرخی 750 تاوەکو ملیۆنێک دینار بۆ هەر پارچە چەکێک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ