ئەمریکا ڕاگرتنی بەشێک لە گەشتە بازرگانییەکانی بەسەر ئاسمانی عێراقدا درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا ڕاگرتنی بەشێک لە گەشتە بازرگانییەکانی بەسەر ئاسمانی عێراقدا درێژ دەکاتەوە

فڕۆکەیەکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2027 ڕاگرتنی بەشێک لە گەشتە بازرگانییەکانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا درێژ کردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارەکە بەهۆی بوونی مەترسییە لەسەر گەشتەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، گەشتە بازرگانییەکان لە خوار هەندێک بەرزیی دیاریکراوەوە تا سێ ساڵی دیکە بە قەدەغەکراوی دەمێننەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی چالاکی و مەترسیی گروپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەگەڕێتەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر گەشتە ئاسمانییەکان.

 

ئەمەش بزانە: مانگی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا سزای 250 هەزار دۆلاری بەسەر هێڵێکی کەنەدیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 2022 و 2023 ئاسمانی عێراقی بۆ گەشتەکانی بەکارهێناوە لەکاتێکدا ئەمریکا گەشتی بازرگانی بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا قەدەغەکردووە.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدڕاڵی ئەمریکا ئەو کۆمپانیا بیانییانەش دەگرێتەوە کە گەشتی هاوبەش لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ