سەرۆک بارزانی: دوای هەڵبژاردن نابێت ئەم فەوزایە لە کوردستان بمێنێت
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

سەرۆک مەسعود بارزانی لەکاتی ڕاگەیاندنی دوایین پەیامی پارتی لە کەرنەڤاڵی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەکاتی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردن نابێت ئەم فەوزایە لە کوردستان بمێنێت.
وێنە گەورەکە: لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، گەورەترین و دوایین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بە بەبەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، یەك پەرلەمان، یەك حكوومەت، یەك هێزی پێشمەرگە، كۆتایی هێنان بە هاوپەیمانیی مافیا و تێرۆر، لە هەمووشی گرنگتر، كۆتاییهێنان بە بازرگانی و دروستكردنی ماددەی هۆشبەر كە گەورەترین مەترسییە لەسەر ئاییندەی ئەم میللەتە و گەورەترین خیانەتە بەرامبەر بەم میللەتە دەكرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، "با سەیری دروشمەكان بكەین، درووشمی پارتی درووشمی حزبێكە كە هەست بە بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆی دەكات بەرامبەر بە گەل و نیشتمان، ئارامی و ئاوەدانی، پێكەوەیی و خۆڕاگری، پارتی وەسیلەیە بۆ خزمەتی كورد و كوردستان. با تەماشای دروشمەكانی لایەنەكانی تریش بكەین، هەندێكیان، لادانە و نەهێشتنە و دەركردنە، بەخوا خۆشیان دەزانن كە پێیان ناكرێ و ناتوانن. دروشمی ناواقیعییانە، خۆشیان دەزانن ناتوانن، قسەی زل و بەڵێنی بێ وەفا ئاسانە، بەڵام شەرت كردارە، پارتی حزبی كردارە نەك هی قسە".
لە لایەکی دیکە: سەرۆک بارزانی وتی: "تەماشای ئەو كابینانەی كە پارتی سەرۆكایەتی كردووە، هەر لە 1992ەوە تا ئەمڕۆ، لە خزمەتگوزاریی زیاتر هیچی تر نەبووە، راستە هەڵەش كراوە، ئەوەی ئیش نەكات، هەڵە ناكات، ئەوەی كار بكات، هەڵە دەكات. بەڵام ئەو خزمەتەی كە كراوە و پێشكەش بە خەڵكی كوردستان كراوە، نە منەتی تێدایە، بەڵام جێی شانازییە بۆ ئێمە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ 15-10-2024، دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە، بڕیارە لە ڕۆژی 20-10ی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، هەزار و 191 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکە و پارتی 190 کاندیدی هەیە لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە