گووگڵ ڕوو لە وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ بەهێزکردنی ناوەندەکانی داتای ژیریی دەستکرد

شەیری بکە لە:
گووگڵ ڕوو لە وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ بەهێزکردنی ناوەندەکانی داتای ژیریی دەستکرد

وێنەی لۆگۆی کۆمپانیای گۆگڵ لەگەڵ ژیری دەستکرد

ئاڤا نیوز

 

گووگڵ ڕیاکتەرە ئەتۆمییە بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزکردنی ناوەندەکانی داتاکانی AI.

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای گووگڵ گرێبەستێکی واژۆکرد بۆ بەکارهێنانی ڕاکتۆرە ئەتۆمییە بچووکەکان بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بڕێکی زۆری وزە، کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی ناوەندی داتاکانی زیرەکی دەستکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای گووگڵ دەڵێت، ئەم ڕێککەوتنە یەکەم ڕێککەوتنە لە جیهاندا لەم بوارەدا بکرێت، ئامانج لەم ڕێککەوتنە کڕینی وزەی ئەتۆمییە لە ڕیاکتەرە بچووکەکان، کارەکە لەلایەن کۆمپانیای کایرۆس پاوەرەوە پەرەی پێدەدرێت. بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا تا ساڵی 2030 کار لەسەر ڕاکتۆری بچووکی ئەتۆمی بکەن، دواتر تا ساڵی 2035 ڕاکتۆرەکان زیادبکەن.

 

ئەمەش بزانە: کۆمپانیاکان هیچ وردەکارییەکیان نەخستەڕوو کە بەهای گرێبەستەکە چەندە و لە کوێ ڕاکتۆرەکان دروست دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ