ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا، وێنە:CNN
ئاڤا نیوز
ئەمەریکا هۆشداریی دەداتە ئێران و دەڵێت، هەر هەوڵێک بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ بە کردەوەی جەنگی دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری هەڕەشەکانی ئێرانی کردووە بۆ سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، واشنتن ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە لە هەر هێرشێک و دەڵێت، بەتووندی وەڵاممان دەبێت و بە کردەوی جەنگی هەژماری دەکەین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شۆن ساوث، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: " ئێمە ئەو بابەتە بە پرسێکی ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەکەین، بە توندی ئیدانەی هەر هەڕەشەیەکی ئێران دەکەین، لەسەر داوای جۆ بایدن پەیاممان بۆ بەرزترین پلە باڵاکانی حکومەتی ئێران ناردووە، ئەگەر هەوڵێک بۆ کوشتنی ترەمپ هەبێت، واشنتن وەک کردەوەیەکی جەنگی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی سزای سەخت دەبێتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020، ترەمپ زانیاری پێگەیشت کە پلانی هێرشکردنە سەر دیپلۆماتکاران و هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە عێراق و لوبنان و سوریا دانراوە، هاوکات فەرمانی هێرشێکی ئاسمانی دا و قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەوکاتی هێزی قودسی ئێرانی کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای هەڵەبجە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی ئاوارەبوون لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشە بە ترەمپ بەخشیوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 17 تشرینی یەکەم
بەریتانیا دوو وەزیری ئیسرائیل سزا دەدات
- جیهان
- 16 تشرینی یەکەم
سەرۆکی ئۆکراینا ڕەخنە لە چەند وڵاتێک دەگرێت