دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک مامۆستای خوێندنی کوردی کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک مامۆستای خوێندنی کوردی کۆدەبێتەوە

دادگەی فیدراڵیی عێراق، وێنە: INA

ئاڤا نیوز 

 

دادگەی فیدراڵیی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە دژی یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتییەکە تۆماری کردووە، هاوکات داواکاریی ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی کۆدەبێتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ ڕۆژی سێشەممە 15-10-2024، لەسەر چوار دۆسیە کۆدەبێتەوە، یەکێک لە دۆسیەکان سکاڵای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە کە داوا دەکات یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە 4ـی ساڵی 1984بە نادەستووری بزانێت و یاساکەش ڕەت بکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی خشتەکە یەکێک لە دۆسییەکان تایبەتە بە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، کە داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر عێراق دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکە لە لایەن چەند مامۆستاییەکی خوێندنی کوردی لە کەرکووک تۆمار کراوە داوا دەکەن ڕاژەکانیان لە خوێندنی کوردی بگوازرێتەوە سەر ڕاژەی  وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: