لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 177 ڕۆژنامەوان کوژراون

شەیری بکە لە:
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 177 ڕۆژنامەوان کوژراون

یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە غەززە، وێنە: theintercept

ئاڤا نیوز 

 

لە درێژایی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، ئیسرائیل بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوان تۆمەتبار دەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، تا ئێستا زیاتر لە 42 هەزار کەس کوژراون و ژمارەیەکی بەرچاویش لەو کوژراوانە رۆژنامەوانن. 

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێکی کەناڵی جەزیرە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە غەززە کوژراون لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 177 کەس. 

 

زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژنامەوانێکی فەلەستینیان بە ناوی حەسەن حەمەد لە هێرشێکی ئاسمانیدا دەکوژن، ئەوەش دوای ئەوە دێت هەفتەیەک پێش کوشتنی ئیسرائیل ئەو ڕۆژنامەنووسەی ئاگادارکردبووەوە چیتر وێنەی شەڕی ئیسرائیل نەگوازێتەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ