
سەرۆکوەزیران - بەردی بناغەی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی دا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی شارۆچکەی عەنکاوەی کرد و بەردی بناغەی دروستکردنی 720 یەکەی نیشتەجێبوونیدا، ئەم یەکانە بە نرخێکی زۆر گونجاو و بە قیستی درێژخایەن دەدرێت بە کرستیانەکان.
لێداونی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر، بڕیاری بە قەزابوونی عەنکاوەمان دا، ئێستا عەنکاوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەسەندن و گەورە بووندایە و بووەتە نموونەیەکی هەرە دیاری بەیەکەوەژیان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خەڵکێکی زۆر لە کریستیانەکان بە هۆکاری جیاواز و بە ناچاری لە بەغدا و دەشتی نەینەوا و سووریا، ڕوویان لە عەنکاوە کردووە و ئێرە بووەتە شوێن و پەناگەیەک بۆ کریستیانەکان لەم دەڤەرە.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی دروستکردنی 720 یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کریستیانەکانی عەنکاوە دا، ئەوانەی کە کرێنشینن و هەژار و کەمدرامەتن، ئەم یەکانەش بە نرخێکی زۆر گونجا و و بە قیستی درێژخایەن پێیان دەدرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران موژدیەکی بۆ دانیشتووانی عەنکاوە ڕاگەیاند، ئەویش ئەو کێشە و گرفتانەی کە چەند ساڵێکە بە هۆکاری جیاواز بە هۆی ئەوەی زەوییەکانیان بەر سەربازگەی پێشووی ڕژێمی عێراق و فڕۆکەخانە کەوتوون و هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پێی ئەنجامی ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێکهێنراوە، هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات