زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدرا

شەیری بکە لە:
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئیسرائیل لێدرا

ژمارەیەک هاووڵاتی ئیسرائیلی لە ترسی بۆردوومان خۆیان خستووەتە سەر زەوی، وێنە: israil times

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەکی زۆر مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کراون و زەنگی ئاگادارکردنەوە بەهۆیەوە لە تەواوی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە لێدرا.

 

وێنە گەورەکە: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەی ئاسمانی پاڵماخیم لێدراو و لایەنی کەم دوو موشەک لەلایەن سیستەمی بەرگریەوە خراونەتە خوارەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە زاری شایەتحاڵانەوە ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لانیکەم چوار مووشەک لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ خراونەتە خوارەوە، هەروەها دەنگی تەقینەوەی بەهێزیش لە ناوچەی بەیتاح تەکفا بیستراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون، بەڵام هیچ ئامانجێکی نەپێکاوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو شوێنەی کە مووشەکەکانی لێ هەڵدرابوو"

 

باکگراوند: ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی لە غەززەوە گۆڕیوە بۆ لوبنان و هێرشی زەمینی سنوورداری بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووە، بە ئامانجی سنووردارکردنی هەوڵی گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەوانە حیزبوڵڵای لوبنان، لە بەرامبەردا حیزبوڵڵای لوبنان و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ