11 هەزار پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق

شەیری بکە لە:
11 هەزار پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق

گەیشتنی پەنابەرانی لوبنانی

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵاوە، هەزاران هاووڵاتی لوبنانی ئاوارەی سووریا و عێراق بوونە و تادێت ژمارەیان لە عێراق زیاد دەکات، تا ئێستا 11 هەزار پەنابەر گەیشتوونەتە عێراق.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی یەک مانگی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی پەنابەر و ئاوارە بوونە و عێراقیش دەرگای بۆ پەنابەرە لوبنانییەکان کردووەتەوە و ئاسانکارییان بۆ دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاسین شەریف ئەلحوجەیمی، باڵیۆزی عێراق لە دیمەشق ڕایگەیاند: 10 هەزار پەنابەری لوبنانی تاوەکو 13ی ئەم مانگە لە سووریاوە گەیشتوونەتە عێراق و هەزار پەنابەریش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە ڕوویان لە عێراق کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: پێنج هەزار تۆن خۆراک و پێدوایستیی پزیشکی لە عێراقەوە گەیشتوونەتە دیمەشق بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانی لوبنانی، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەڕێگەی باڵیۆزخانەی عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ باڵیۆزخانەی لوبنان لە دیمەشق بگەنە عێراق.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی پەنابەرەکان لە پارێزگای بەغدا، نەجەف و کەربەلان نیشتەجێکراون و 93 پەنابەریش لە پارێزگای سەڵاحەددینن.  
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: