سیداد بارزانی: ئەوەی پارتی دەیکات بە هەموو کەس ناکرێت

شەیری بکە لە:

سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە دەڤەری زرارەتی، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سیداد بارزانی ڕایدەگەیێنێت، پارتی لە هەر شوێنێك باڵادەست بووبێت ئاوەدانی لەوێ بووە، پارتی پارێزەری کوردستانە و ئەو ئەرکە بە هەموو کەس ناکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی و هەزاران لایەنگری پارتی، کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی لە زرارەتی بەڕێوەچوو.

 

لێدوانی فەرمی: سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی لە زرارەتی ڕایگەیاند: دەڤەری زرارەتی هەمیشە پشتیووانی پارتی و سەرۆک بارزانی بوون. بەهێزیی پارتیش لە پشتیووانی خەڵكی كوردستان سەرچاوەی گرتووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سیداد بارزانی، لە درێژەی گوتەکانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە ئەهلی ڕووخان نین، ئەهلی ئاوەدانین، ناحەزان هەموو تیرێكیان بە ڕووی سەرۆك بارزانی و پارتییە، بەڵام پاڵپشت بە دڵسۆزانی پارتی دڵنیاین لە سەركەوتن".

 

سیداد بارزانی، باسی لەوەش کرد: پارتی لە هەر شوێنێک باڵادەست بووبێت، ئاوەدانی لەوێ بووە. ئامانجی دامەزراندنی پارتیش خزمەتکردن و پارێزگاریکردنە لە خاک و خەڵکی کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: