ئیسپانیا داوا لە ئەوروپا دەکات ڕێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێت

شەیری بکە لە:
ئیسپانیا داوا لە ئەوروپا دەکات ڕێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێت

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، وێنە: The Independent

ئاڤا نیوز 

 

دژی هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، ئیسپانیا داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکات پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕابرگرن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا داوای لە ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا کرد، وەڵامی داخوازییەکانی مەدرید و ئێرلەندا بدەنەوە بۆ ڕاگرتنی هەر جۆرە ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بەهۆی ئەوەی ئەو کردەوانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە غەززە  و لوبنان ئەنجامی دەدات.

 


لەلایەکی دیکەوە: ماوەیەکەیە ئیسپانیا و ئێرلەندا لەگەڵ هەندێک وڵات دیکەی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە پێویستە پێداچوونەوە بەو ڕێکەوتنامە بازرگانییە بکەن کە لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجامی دەدەن. 

 

زانیاری زیاتر: ساڵێکە ئیسرائیل و حەماس لە شەڕدان، ئێستاش ئیسرائیل سەرنجی خۆیی خستۆتە سەر لوبنان، گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت زیاتر دەبێت، نیگەرانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ