ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی غەززە بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی غەززە بۆردوومان دەکات

دیمەنی گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ئەقسا لە شاری دێر بەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر غەززە و بە هۆی هێرشەکەوە لانیکەم چوار کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەی ئەقسا لە شاری دێر بەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە. 

 

ئەوەش بزانە: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی فەڵەستینی لە ناوچەکانی کەرتی غەززەوە چوونەتە شاری دێر بەلح، بەڵام ئیسرائیل لەم شارەش بۆردوومانیان دەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری قوربانیانی لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند، کە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 42 هەزار و 289 کەس و هەروەها 98 هەزار و 684 کەسیش بریندار بوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ