شاندێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران لە بەغدایە

شەیری بکە لە:
شاندێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران لە بەغدایە

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوول فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە و 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، کورتهێنانەکەش بەهۆی مانگەکانی ڕابردووەوەیە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا: "دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆر و فەرمانبەران لە بەغدایە".

 

ئەوەش بزانە: شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لە بەڕێوەبەریی گشتیی ژمێرکاریی، بەڕێوەبەریی گشتیی بودجە و ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکەی گشتیی وەزارەتەکە پێک دێت و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانیان ماوەی دوو ڕۆژە کۆدەبنەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: