ئەمریکا سیستەمی بەرگریی مووشەکی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سیستەمی بەرگریی مووشەکی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت

دیمەنی گەیشتنی یەکەم سیستەمی بەرگریی THAADـی  ئەمریکی بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2019، وێنە سکای نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی بۆ هاوپەیمانەکەی، ئەمریکا سیستەمێکی دژە مووشەکەی بۆ تێلئەڤیڤ دەنێرێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ''ئەم هاوکارییە لە ژێر ڕۆشنای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایە، کە هەمیشە دەیەوێت لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێت و بێ  دوودڵی یارمەتی پێشکەش بکات''. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل دەیەوێت وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ئەم هاوکارییەی ئەمریکاش بە تایبەت بۆ پشتیوانیکردنە ''لە ئیسرائیل و پاراستنی ئەمریکییەکان لە هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران”

 

لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دابوو کە ئەمریکا بەم هەوڵەی ژیانی سەربازەکانی دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئەوەش بزانە: سیستەمەکە ناوی T‌HAADــە دژە مووشەکی بالیستیکییە و توانای هەڵدانی هەشت مووشەکی هەیە لەیەک کاتدا.

 

باکگراوند: دوای هێرشی تۆڵەسەندەوەی ئێران بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا کە لە ڕۆژی 1ی 10 بە زیاتر لە 100 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، گرژییەکانی نێوانیان زیادی کرد، و ئێستا ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ