سەرۆکی حەماس لە قاهیرەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست

شەیری بکە لە:
سەرۆکی حەماس لە قاهیرەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەکە گەیشتە قاهیرە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی غەززە و تاووتوێکردنی ڕاگرتنی شەڕ.

 

بۆچی گرنگە: سەردانەکەی هەنییە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتانی نێوەندگیری جەنگی حەماس و ئیسرائیل ڕایانگەیاند ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لاوازە.

 

لێدوانی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، شاندەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی میسر گفتوگۆ دەکەن لەبارەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هاوکاریکردنی زیاتری فەڵەستینییەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی قەتەر، ئیسرائیل و ئەمریکا لە قاهیرە لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست کۆبوونەوە، بەڵام ئیسرائیل بە هەندێک لە مەرجەکانی حەماس ڕازی نەبوو.

 

زانیاری زیاتر: داواکارییەکانی حەماس بریتین لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و کۆتایهێننان بە گەمارۆی غەززە. ئەم داواکارییانە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕەتکراوەتەوە و بە "خەیاڵپڵاوی" سەرکردەکانی حەماسی ناوزەند کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: