سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئاشتی پارێز تاوانی جەنگییە

شەیری بکە لە:
سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ئاشتی پارێز تاوانی جەنگییە

سەربازانی ئیسرائیلی

ئاڤا نیوز

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئیسرائیل چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئاشتی پارێز و پێنج کەسیان بریندار کردووە کە بووەتە هۆی ناڕەزایی زۆربەی وڵاتانی جیهان. 

 

وێنە گەورەکە: هێزەکانی ئاشتی پارێز لە باشووری لوبنان جێگیرکراون بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ناو لوبنان، بەڵام ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزانە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگای ئەو هێزانە لە باشووری لوبنان دەڵێت: "هێرش کردنە سەر هێزەکانمان دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئیسرائیل بەو هێرشانە تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات".

 

زانیاریی زیاتر: کۆتا جار ئیسرائیل بە تانکێک هێرش دەکاتە سەر دەرگای سەرەکیی بارەگایەکی ئەو هێزانە و دەیڕووخێنێت و بە زەبری هێز دەچێتە نا بارەگاکە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت: چوونە ژوورەوەی تانکەکانیان بۆ ناو بارەگای هێزەکانی ئاشتی پارێز لە ترسی مووشەکەکانی دژە تانکی حیزبوڵڵا بووە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ