ئێران داوا لە فەرەنسا دەکات ئیسرائیل ڕابگرێت

شەیری بکە لە:
ئێران داوا لە فەرەنسا دەکات ئیسرائیل ڕابگرێت

مەسعوود پزیشکیان - ئیمانوئێل ماکرۆن

ئاڤا نیوز


سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوا لە هاوتا فەرەنسییەکەی دەکات ڕێگری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە بکات. 

 

وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و حەماس ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و ژمارەی بریندار و کوژراوەکانیش بەرز دەبنەوە، ئێرانیش لەوبارەیەوە نیگەرانە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەری سەرۆکایەتی کۆماریی ئێران ڕایگەیاند، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پرسی ئاگربەستی لوبنان و غەززەیان تاوتوێ کرد، پزیشکیان داوایکردووە وڵاتانی ئەوروپا ئیسرائیل ناچار بە ڕاگرتنی شەڕ بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە وڵامی پزیشکیاندا گوتی: "ئەرکی ئێرانە ڕۆڵ بگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانانی بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە هان بدات". 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: