بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل هەڵاتنی سەنوار بەرەو میسر ڕەتدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل هەڵاتنی سەنوار بەرەو میسر ڕەتدەکەنەوە

وێنەی یەحیا سەنوار، سەرکردەی سەربازیی حەماس لە غەززە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


چەند بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل ڕەتیدەکەنەوە یەحیا سەنوار، سەرکردەی سەربازیی حەماس، لە ڕێگەی تونێلەکانی حەماسەوە بەرەو میسر هەڵاتبێت و غەززەی بەجێهێشتبێت.


بۆچی گرنگە: یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، دەستگیرکردن یان کوشتنی فەرماندە باڵاکانی حەماسە و یەحیا سەنوار داواکراوی یەکەمە لای ئیسرائیل. چەند ڕۆژێکە هەڵهاتنی سەنوار لە ڕۆژنامە عەرەبی و ئیسرائیلییەکانەوە بڵاوبووەتەوە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل حەیوم" ، سەنوار لەگەڵ خوشک و براکەی لەڕێگەی تونێلێکەوە بەرەو بیابانی سینا هەڵاتووە.

 

لێدوانی فەرمی: چەند بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، لەبارەی بڵاووبونەوەی هەواڵەکە بە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلیان گوتووە: هیچ زانیارییەکی هەواڵگری  لەبارەی هەڵاتنی  سەنوار و  بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماس نییە.

 

زانیاری زیاتر: بەهۆی ئەوەی سەنوار مۆبایل و هیچ ئامرازێکی دیکەی تەکنەلۆژی بەکارناهێنێت، ئاشکراکردنی شوێنی دیاریکراوی بۆ هەواڵگری ئیسرائیل قورسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: