بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین ڕادەگەیێنرێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەمر ( پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین)  لە هەولێر بەڕێوە دەبات. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە پلاتفۆرمەکەدا بەشێك لە کارو چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەمر بۆ منداڵان دەخرێنە ڕوو.

 

ئەمەش بزانە:  ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، زیاتر لە 540 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەکات، لە ئایندەییەکی نزیک سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆمەڵگەی پەروەردەی بارزانی نەمری لە هەولێر کردەوە، کە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕووبەری 12 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، هاوکات ئەو قوتابخانەیە نزیکەی هەزار قوتابی لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی پێشوەختە وەردەگیرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: