سیداد بارزانی: دەیان کەس لەسەر بیروڕای جیاواز لە دەڤەری ڕاپەڕین خەڵتانی خوێن کراون

شەیری بکە لە:
سیداد بارزانی: دەیان کەس لەسەر بیروڕای جیاواز لە دەڤەری ڕاپەڕین خەڵتانی خوێن کراون

سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن

ئاڤا نیوز


سیداد بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵێکی بانگەشەی پارتی لە دەڤەری پشدەر و بتوێن دەڵێت، ئەم دەڤەرە لانکەی شۆڕش و خەبات بووە، بەڵام وەک پێویست لەڕووی ئاوەدانی و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری بایەخی پێنەدراوە، ئۆباڵی ئەمەش دەخاتە ئەستۆی حیزب و لایەنی دەسەڵاتداری ئەو سنوورە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لیستی 190ی پارتی بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن کەرنەڤاڵێکی ڕێکخست. ناوبراو گوتارێکی پێشکەش کرد  و لە ڕستەیەکدا هەموو شتێکی بڕاندەوە: "بە ڕێگایەکدا هاتین بۆ دەڤەری ڕاپەڕین ساڵانی نەوەدەکان ڕێگاکە باشتر بوو، خەڵکی دەڤەرەکە دەتوانن لەسەر سندووقی دەنگدان ئەو ڕێگەیە بکەنە پێوەر بۆ ئەوەی بزانن کێ خزمەت دەکات".

 

لێدوانی فەرمی: سیداد بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی ئازادی و سەقامگیری دەڤەرەکە کرد و گوتی: دەیان کەس لەسەر بیروباوەڕی جیاواز لە دەڤەری ڕاپەڕین خەڵتانی خوێن کراون. باسی لەوەش کرد ئاگادارن پارتییەکانی ئەو سنوورە بەهۆی پارتیبوونیان دووچاری فشار و مەحروومیەت بوونە، لەبەرامبەر ئەوەدا سوپاسی سەرۆک بارزانی پێگەیاندن.


لەلایەکی دیکەوە: ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 30 ساڵی ڕابردووی بەبیرهێنایەوە و گوتی: "پارتی حیزبی یەکەم و براوەی یەکەم بووە، بە پشتیوانی خوای گەورە و هیمەتی ئێوە، پارتی هەر یەکەم دەبێت و دەیبەینەوە، بردنەوەی پارتی بەمانای مانەوەی کوردستان و بەهێزترکردنێتی، پارتی حیزبی ئارامی و ئاوەدانی و ئاشتی و بونیاتنانە، نەوەک  ڕووخاندن و تێکدان،  لە 20 ئۆکتۆبەر بە  هەمان حەماستی داستانی پردێ و سحێلا سەرکەوتن تۆمار دەکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: